دوایین زانیارییەکان؛ ئێران بە درۆن هێرش دەکات و ئیسرائیلیش بە فڕۆکە چەند ئامانجێک دەپێکێت

شەیری بکە لە:
دوایین زانیارییەکان؛ ئێران بە درۆن هێرش دەکات و ئیسرائیلیش بە فڕۆکە چەند ئامانجێک دەپێکێت

گرافیکی جەنگی ئیسرائیل و ئێران

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەماوەی دوو کاتژمێردا 15 فڕۆکەی ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە ئێران پێکاوە و زیاتر لە 15 درۆنمان خستە خوارەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون.

وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی نایە نۆیەم ڕۆژ، هەردوو وڵات بەردەوامن لە بۆردوومانی پێگە و بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکانی یەکتر، هەوڵە نێودەوڵەتیی و هەرێمییەکانیش بۆ وەستاندنی جەنگەکە بەردەوامە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی جەنگەکە ئەمانەن:

٠ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر مووشەکهاوێژ و کۆگا مووشەکییەکانی ئێران و  لەماوەی دوو کاتژمێردا بە 15 فڕۆکە چەند ئامانجێکیان لە ئێران پێکاوە. هەروەها زیاتر لە 15 درۆنیان خستووەتە خوارەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون.

٠ سوپای ئیسرائیل: ژمارەیەک درۆنی ئێران گەیشتنە ئاسمانی حەیفا و وتەبێژی شارەوانیی حەیفاش دەڵێت، دەنگی چوار تەقینەوە لە حەیفا بیستراوە

٠ وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، لە سەرەتای هێرشەکانەوە 400 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی میدیای ئێران، لە مەشهەد تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا.




نوێ دەکرێتەوە .....

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ