
دیمەنی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کێشەی گەڕانەوەی 13 هەزار و 335 کەسی دانیشتووی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوە گیریان خواردبوو چارەسەر کرا.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو، بۆ پەیوەندی کردن بەو هاونیشتمانیانە و گەڕاندنەوەیان، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی هاوبەشی لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژوورێکی ئۆپەراسیۆنیش لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێکهێنا.
لێدوانی فەرمی: سروە ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤای گوت: لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکان و گۆگڵ فۆرمەوە زیاتر 5 هەزار و 600 پەیوەندی وەرگیراوە و بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کێشەی گەڕانەوەی 13 هەزار و 335 کەس چارەسەر کراوە، بەشێکیان گەڕاونەتەوە و پرۆسەی گەرانەوەی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتانی دەرەوە گیریان خواردبوو و کێشەی گەڕانەوەیان بۆ چارەسەر کراوە:
تورکیا : 424 کەس
جۆرجیا : 290 کەس
ڕوسیا : 20 کەس
ئیماڕات : 412 کەس
ئێران : 5615 کەس
قوبرس : 300 کەس
تونس : 250 کەس
ئازەربێجان : 22 کەس
تایلەند : 23 کەس
سریلانکا : 17 کەس
دانیمارک : 4 کەس
فنلەندا: 2 کەس
قەتەر : 90 کەس
یۆنان : 4 کەس
مالیزیا : 34 کەس
ئوردن : 36 کەس
سعوودیە : 5135 کەس
لوبنان : 251 کەس
ئەڵمانیا : 6 کەس
میسر : 400 کەس
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە