کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شەیری بکە لە:
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وێنەی کەشتی سەربازیی یو ئێس ئێس ئارلی بێرگە. وێنە؛ thedefensepost

ئاڤا نیوز

کەشتی سەربازیی یو ئێس ئێس ئارلی بێرگە کە مووشەکی ڕێنماییکراویی لە جۆرەکانی ئێس ئێم 2، ئێس ئێم 3، ئێس ئێم 6ـی هەڵگرتووە و توانایان هەیە ڕێگری لە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکەن، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وێنە گەورەکە: لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەر و هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ڕێژەی زیادبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە 8%ـەوە زیادیکردووە بۆ 41%.

زانیاریی بەدەستهاتوو:  وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کەشتی سەربازیی یو ئێس ئێس ئارلی بێرگە کە یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان لەسەر ئاستی جیهان و وێرانکەرە، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گەیشتنی کەشتی سەربازیی یو ئێس ئێس ئارلی بێرگە، زیاتر لە 13 کەشتی جەنگی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبن و بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکاش لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ هەر مەترسییەک بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروست ببن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ