
ئاڵای ڕووسیا، عێراق و ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەردەبڕێت، هەروەها ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا داوای لێبووردنی لە عێراق کردووە بەهۆی ئاگادارنەکردنەوەیان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر گرووپە چەکدارەکان.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە هەردوو ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی و سپۆتنیکی ڕووسی ڕاگەیاند: ئەگەر مۆسکۆ و کیێڤ داوامان لێبکەن، عێراق ئامادەیە بۆ نێوەندگیری لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا لە 2ـی مانگی شوباتی ڕابردوو فوئاد حوسێن گوتی: بەهۆی ئەوەی پێش هێرشەکان واشنتن عێراقی ئاگادار نەکردبوویەوە، بەرپرسێکی ئەمریکی هات و داوای لێبووردنی لێکردین.
وێنە گەورەکە: عێراق لەنێو ئەو تیمی پەیوەندییە بوو کە کۆمکاری عەرەبی پێکهێنا لە ئاداری 2022 بۆ نێوەندگیری لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، لە مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە کۆبووینەوە، لە وارشۆش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، پێشنیازی نێوەندگیریمان کرد، بەڵام ئەو کاتە دۆخەکە سەخت بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات