
کۆبوونەوەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئەجێندای هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی یەکشەممە، هاکان فیدان سەردانی بەغدا بکات و چەندین پرسی هاوبەش و ناوچەیی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بکات، فیدان و فوئاد حوسێن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان دەبێت لە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: عامر فایز، ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، مەلەفی سووریا، هەماهەنگی بەغدا و ئەنقەرە و دیمەشق دەربارەی پرسی ئاسایش و ئابووریی، پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، سەرەکیترین بابەتی کۆبوونەوەکانی هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەبێت.
فیدان لەگەڵ هەر یەکە لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کردبوو کە فیدان لە سەردانەکەی بۆ بەغدا، تاوتوێی ئەوە دەکات عێراق پارتی کرێکارانی کوردستان بخاتە نێو لیستی تیرۆر و لەنێو خاکی عێراق دووریانبخاتەوە.
باکگراوند: هاکان فیدان لەمانگی 6ـی ساڵی 2023، سەردانی عێراق وهەرێمی کوردستانی کرد، دوای ئەوە لە مانگی 4ـی ساڵی 2024، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەیاوەریی شاندێک بۆ دووەمجار سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد و 27 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێدەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی پووتین لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تا ئێستا شەڕمان نەکردووە بەڵام پێویست بکات دەیکەین
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات