
لە ڕۆژگارێکی پڕ لە ڕووداو و گۆڕانکاریدا، (وریا)ـی وریا، لە تەنیا پەیامنێرێک زیاتر بوو؛ ویژدانێکی زیندوو بوو بۆ گەیاندنی ڕاستی بەبێ ڕتووش و ساختەکاری. چاونەترس و بەجورئەت، مرۆڤدۆست و ژیاندۆست، تا ئەوەندەی بۆی بکرابا لەپێناو گەیاندنی دەنگی ستەملێکراوان و ناڵەی بێ نەوایاندا، ڕاستەڕێی میدیاکارێکی پیشەیی بەرنەدەدا.
(وریا) دواکۆچیشی کۆچێکی ئاسایی نەبوو، کۆچێک بوو لە گەرمەی سەرقاڵییدا بە هاریکاری و کارێکی مرۆییەوە، کۆچێک کە دەستی تاوانی خەمساردی و لە یاسادەرچوون و بێ مۆراڵی لەپشتەوە بوو. وریا وەک ئەوەی لە ژیانیدا شانی دابووە بەر خەمی خەڵک، لە مەرگیشدا هەر ڕێگە و شێوازە سەختەکە بەشی بوو، تەنانەت بە مەرگیشی وانەیەکی پڕ لە ڕەخنە و داد و بێ دادیی وەک میراتی بۆ هاوپیشەکانی خۆی جێهێشت.
مەرگی تراژیدیی (وریا) بەڵگەیە کە هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییە تاڵەکان و پەردەپۆشکردنی گوناهکارییەکان هێشتا لە ئارادان و ساتەوەختی مەرگی کاکە وریاش هەنگاوێکی مەزنە لە کاروانی خەباتی پیشەیی میدیاکارانی کوردستاندا، هەنگاوێکە بەرەو ئامانج لەو شوێنەوە کە خەڵکانی دیکە پاشەکشەیان تیایدا کردووە.
کاکە وریای ڕەوانشاد، دەنگی زولاڵی بێدەنگکراوان و ڕەنگی درەوشاوەی ڕەنگلێبڕاوان بوو، یەکێک بوو لە پارێزەرانی ڕاستی لە سەردەمێکدا کە ڕاستی هەتیوو و بێ دایک و باوکە و گەمارۆدراوە.
گەرچی وریاکان دەزانن پیشەکەیان مەترسیدارە، کەچی بەدەگمەن دەبینی پاشەکشە بکەن. دەزانن قەڵەم و کامێرا لە هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە و لێدان بەهێزترن. وریاکان چیرۆکی ڕۆژانەی ئەم گەلە تۆمار و نەمر دەکەن. ئەمڕۆش بەم کۆچە تراژیدییە ناڕەوایەی کاکە وریا، لاپەڕەیەکی گەشی نەمریی بۆ خۆی و هاوپیشە و ڕۆڵەکانی ئەم گەلە تۆمار کرد.
ماڵئاوا (وریای وریا) چاونەترسی و بوێری تۆ، قسە و رۆحسووکی و سادەیی و ڕەوشتی بەرزت، چرایەکی نەکوژاوەیە و تا ململانێی نێوان هەق ناهەق بمێنێت، بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
وێنە و ڤیدیۆ و ڕاپۆرت و پەیامەکانت، شایەتحاڵی ئەو ڕاستییەن کە ڕۆژنامەگەری تەنها پیشەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو پیشەیەکی پڕ سەرئێشە و مەینەتیشە... پیشەی گەیاندنی پەیامێکە بە قوربانیدان و خوێن نووسراوەتەوە. تۆش کاکە وریا ناوت لە ویژدانی هەموواندا بە نەمری دەمێنێتەوە.
نوێترین بیروڕا
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
سەردەمێکی نوێ بۆ میدیای کوردی؛ قۆناغی ئاڤا میدیا
27 ئاب
تێکدانی جوانی سلێمانی ئیدانە دەکرێت
23 ئاب
لە هەڵەبجە، دیسان ئاگربارانە
19 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
18 ئاب
ڕابەرێک لە نێوان سیاسەت و چەک و ڕەمزییەتدا؛ خوێندنەوەی نێوان دێڕەکانی پیرۆزباییەکان
17 ئاب
كوژانەوە لە عێراق و داگیرسان لە كوردستان؛ ئیرادەی سیاسی گۆڕانكاری دروست دەكات
13 ئاب
سەبارەت بە پۆپۆلیزم، بە بیانووی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە
13 ئاب
جەنگی غەززە و نهێنیی کەناڵی بن گۆریۆن
11 ئاب
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
9 ئاب
- بیروڕا
- 18 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟