حکومەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی لەبواری تەندروستی دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 شوبات

کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عەبدولرەحمان بن محەممەد ئەلعوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیمارات
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ دوبەی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لەگەڵ عەبدولرەحمان بن محەممەد ئەلعوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیماراتی کۆبووەوە، جەختیان لە هاوکاری و هەماهەمگی هەردوولا کردەوە.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەیاوەری شاندێکی حکومی لە ئیماراتە بەئامانجی ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی لووتکەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بواری تەندروستیدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لووتکەی جیهانی حکومەتەکان، کۆڕبەندێکی جیهانییە بۆ خستنەڕووی دیدگای فراوان بۆ ئاراستەکردنی داهاتووی حکومەتەکان، 30 سەرۆکی وڵاتان، 140 سەرۆکی حکومەتەکان، 80 ڕێکخراو و دامەزراوەی نێودەوڵەتیی و هەرێمی لەگەڵ ژمارەیەک بیرمەندی جیهانی و شەش هەزار کەس بەشدار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جووڵەیان پێکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
19 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جووڵەیان پێکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات واتسئاپ و ئینستاگرام بسڕنەوە