فوئاد حوسێن: عێراق کار لەسەر ئامادەکردنی کارنامەیەکی گشتگیر بۆ لوتکەی عەرەبی دەکات
- عێراق
- 12 شوبات

کۆبوونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەی عەرەبی. وێنە - وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بەردەوامن و عێراقیش کار لەسەر ئامادەکردنی کارنامەیەکی گشتگیر بۆ لوتکەی عەرەبی دەکات بەجۆرێک ئاسایش و ئارامی زیاتری ناوچەکەی لێبکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوەی 22 وڵاتی زۆرینە عەرەبی زمانە و ساڵانە لەسەر ئاستی سەرۆککۆمار و پادشای وڵاتان بەڕێوەدەچێت، تێیدا دیارترین ئەو ئاستەنگ و دەرفەتە هاوبەشانەی ڕووبەڕووی ئەو وڵاتانە دەبێتەوە تاوتوێ دەکرێن، بڕیاریشە مانگی ئایاری ئەمساڵ لوتکەکە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی دیکەی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی بۆ لوتکەی عەرەبی کردووە کە بڕیارە ئەمساڵ لە بەغدا بەڕێوەبچێت، لە کۆبوونەوەکەشدا وەزیرانی ناوخۆ و کلتوور و شوێنەوار، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری کارگێڕی و هونەری و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی وەزیری دەرەی عێراق:
- ئاستی ئامادەکارییەکان بۆ سەرکەوتنی لوتکەکە و نیشاندانی عێراق وەک وڵاتێکی ئارام و ئاسایش تاوتوێ کراوە.
- عێراق کار لەسەر ئامادەکردنی کارنامەیەکی گشتگیر بۆ لوتکەکە دەکات، کە دیارترین دۆسییەکانی عەرەبی، هەماهەنگی ئابووری نێوان وڵاتان و هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا لەخۆبگرێت.
- بەڕێوەچوونی لوتکەکە لە بەغدا، پێگەی عێراق لە ئاستی عەرەبی و هەرێمی بەهێزتر دەکات و نیشانەی ڕۆڵی گرنگی وڵاتەکەیە لە بەهێزکردنی ئاسایشدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە