
گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ غەززە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوێنێ شەممە، گەڕی شەشەمی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە کۆتایی هات و حەماس سێ بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر 369 زیندانی فەڵەستینی ئازاد کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19-1-2025 ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستا هەردوولا شەش گەڕی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکانیان ئەنجامداوە، تا ئێستا 19 بارمتەی ئیسرائیلی و پێنج تایلەندی ئازادکراون، لە بەرامبەردا زیاتر لە 1100 بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا ئازاد کراون.
پێدراوە ڕاستەکان: بڕیارە 33 بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی ئازاد بکرێت لە ناویاندا هەشتیان کوژراون و تەرمەکانیان ڕادەست دەکرێتەوە، ئیسرائیلیش 1900 فەڵەستینی دیکە ئازاد دەکات و بەم شێوەیە تەنیا 73 بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە دەمێننەوە.
زانیاریی زیاتر: دانووستاندنەکان بۆ قۆناغی دووەم دەست پێدەکەنەوە و لەو قۆناغەدا دەبێت سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکرێن و سوپای ئیسرائیل بە تەواوی لە کەرتی غەززە بکشێتەوە، هاوکات لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی لەژێر چاودێری میسر و قەتەر و نەتەوە یەکگرتووەکاندا، دەست بە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە دەکرێت، بەڵام ئەم قۆناغە مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێناوە چونکە دۆناڵد ترەمپ، پێشنیازی کردووە خەڵکی غەززە بۆ میسر و ئوردن بگوازرێنەوە و ئەو کەرتە لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەببرێت.
ئەمەش بزانە: هەریەکە لە میسر، ئوردن و سەرجەم وڵاتانی دیکە ئەم پێشنیازەیان ڕەتکردەوە و داوای ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی فەڵەسین دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە