وەزیری دەرەوەی تورکیا: نەمانی پەکەکە لە بەرژەوەندی عێراق و کورد دایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 شوبات

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیێنێت، کۆتاییهێنان بە پەکەکە لە بەرژەوەندی عێراق و کورد و سووریایە بە گشتی. هاوکات پێیوابوو وڵاتەکەی "سەرکردایەتییەکی باشی" لە دژی تیرۆر لە عێراق پیشانداوە.
وێنە گەورەکە: تورکیا نایەوێت چەکدارانی پەکەکە لە سووریا و بەتایبەت لە نزیک سنوورەکانی بمێننەوە و دەیەوێت وڵاتەکە بەجێبهێڵن، هاوکات ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و هێزەکانی نزیک لە تورکیا لە مەنبج و بەنداوی تشرین بەردەوامە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند:
- ئیدارەی نوێ لە سووریا ئێستا کار لەسەر دۆسیە زۆر سەختەکان دەکات، کۆتاییهێنان بە پارتی کرێکارانی کوردستانیش یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی.
- پێویستە لە پێناو عێراق و کورد و تورکیا و سووریا لە "پەکەکە" ڕزگارمان ببێت.
- پەکەکە تەنیا تورکیا ناکاتە ئامانج، بەڵکو ئێران، عێراق و سووریا دەکاتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گوتانەی فیدان لە کاتێکدایە، وەزیرانی دەرەوەی سووریا و تورکیا لە میانی بەڕێوەچوونی پانێڵێک لە "کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن" داوایان لە هەموو هێزە چەکدارەکانی سووریا کرد چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی نوێی سووریا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە