
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەمیانی وتارێکدا لە حەوتەمین خولی کۆنفرانسی دیالۆگی نێودەوڵەتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا پڕۆژەی ستراتیژی گەورەمان جێبەجێ کردووە، دیارترینیان: رێگای گەشەپێدانە.
چیرۆکی سەرەکی: بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیمانگای عێراقی بۆ دیالۆگ میوانداری حەوتەمین خولی کۆنفرانسی دیالۆگی نێودەوڵەتی لە بەغدای پایتەخت دەکات، بە بەشداریی چەندین کەسایەتی ناودار لەسەر ئاستی بیرکردنەوە و خوێندن و زانکۆ بەناوبانگەکان لە 22 وڵات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو گفتوگۆیانەی لەچوارچێوەی ئەم کۆنفرانسە دەکرێت، گرنگە بۆ دەربڕینی بیروڕای جیاواز لەژێر چەتری دەستوردا کەڕەنگە لەبەرژەوەندیی گشتی بێت و دەسەڵاتی بڕیاردان بیری لێنەکردبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: سوودانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، عێراق هەنگاوی گەورەی لە ڕێڕەوی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەدا بڕیوە و دەرفەتی دواخستن و ڕاگرتن لەم بوارەدا بەهیچ شێوەیەک نادرێت.
لەلایەکی دیکە: پەیوەست بە ڕێگەی گەشەپێدان، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، "لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆژەی ستراتیژی گەورەمان جێبەجێ کردووە، دیارترینیان ڕێگای گەشەپێدانە ئەویش پڕۆژەیەکی زەبەلاحە و دەرفەتێکە بۆ یەکگرتنی بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، هاوکات پێگەی مێژوویی و ئابووری و کولتووری عێراق لەنێو وڵاتانی جیهان و ناوچەکەدا بەرز دەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: "سەرکەوتوو بووین لە دەستپێکردن و هاندانی وتووێژەکانی نێوان ئەو وڵاتانەی نزیکن لە گۆڕەپانی عێراقەوە، دیارترینیان گفتوگۆی نێوان سعودیە و ئێران بوو کەبەشێوەیەکی باش و چالاکانە بەڕێوەچوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، سوودانی تیشکی خستەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە وەک خۆی دەڵێت، "ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ڕێگەی گفتوگۆی بەرپرسیارانەوە کۆتاییپێهێنا و چووینە قۆناغێکی نوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە بەشدارییان لەو هاوپەیمانییەدا کردووە بەتایبەتی ئەمریکا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە