
دیمەنی ئازادکردنی دیلە فەڵەستینییەکان. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕی 7ـی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لەو چوارچێوەیەدا 642 زیندانی فەڵەستینی ئازاد کران.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئاڵوگۆڕی دیلەکان یەکێکە لە مەرجەکانی بەردەوامی ئاگربەست و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەرامبەر ڕادەستکردنەوەی 4 تەرمی بارمتەی ئیسرائیلی، 642 زیندانی فەڵەستینی کە ژمارەیەکی زۆریان ژن و منداڵ بوون ئازادکران.
بڵاوکراوەی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: گەڕی 7ـەمی ئازادکردنی زیندانیکراوانی فەڵەستینی کە دەبوو هەفتەی ڕابردوو جێبەجیبکرێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەرامبەر ڕادەستکردنەوەی 4 تەرمی بارمتەی ئیسرائیلی 642 زیندانی فەڵەستینی کە لە نێویاندا 151 زیندانی حوکمی لە سێدارەدانیان هەیە ئازاد کراون.
لە لایەکی دیکەوە: نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: 4 تەرمی ئیسرائیلی لە ڕێگەی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە ڕادەستی میسر کراوە و ئەمڕۆ دەگەڕێنرێنەوە خاکی ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە