
ئاڵای وڵاتی ئێران و هێمای پەتی سێدارە
ئاڤا نیوز
مانگی ڕابردوو، سزای لەسێدارەدان لەدژی 88 بەندكراوی نێو گرتووخانەكانی ئێران جێبەجێ كراوە كە زۆربەیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بووە.
وێنە گەورەكە: بەپشتبەستن بە داتا و ئاماری تۆماركراوی ناوەندی بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە بایەخ بە ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لە وڵاتی ئێران دەدات، بەدرێژایی مانگی شوبات، سزای لەسێدارەدانی 88 بەندكراو لە گرتووخانەكانی ئێران جێبەجێ كراون كە 21 لەو سزادراوانەش، كوردن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو رایگهیاند، سەرچاوە فەرمییەكانی ئێران و ماڵپەڕە پەیوەندیدارەكانی دەزگای دادوەریی ئێران، زانیاریی لەبارەی تەنها شەش حاڵەتی لەسێدارەدان بڵاوكردووەتەوە، هاوكات سزای لەسێدارەدانی چوار بەندكراو بەشێوەی نهێنی و بێ ئاگاداری خانەوادە و ئەنجامدانی كۆتا چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكارەكەیان، جێبەجێكراوە. بەڵام دوای بەدواداچوونی ورد، دەركەوتووە لانیكەم 88 كەس لەسێدارە دراون.
زانیاریی زیاتر: سێ لەو كەسانەی لەسێدارە دراون، ئافرەتن و لە بەندیخانەكانی خوڕەمئاوا، ساری و شیراز، سزاكەیان جێبەجێكراوە و هەر سێكیشیان تۆمەتی كوشتنیان بەسەردا ساغبووەتەوە.
ژمارەكان وادەڵێن: 41 لەو كەسانەی لەسێدارە دراون، تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەریان بەسەردا ساغبووەتەوە، 39 تۆمەتبار بە تاوانی كوشتن، 5 تۆمەتبار بە تاوانی دەستدرێژی سێكسی و 3 سزادراویش بە تۆمەتی دزیكردن بە بەكارهێنانی توندوتیژی، لەسێدارە دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی لە بەرپرسانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران.. ئیسرائیل تاران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت