
ئاڵای وڵاتانی عەرەب
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، ڕێکارە ئەمنییەکانی بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی ئاشکرا کرد و دەڵێت، "ڕێگاوبانەکان داناخرێن و قەدەغەی هاتووچۆش ناکرێت".
وێنە گەورەکە: بڕیارە 17-5-2025، لوتكەی وڵاتانی عەرەبی بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای زۆربەی وڵاتانی عەرەب لە بەغدای پایتەخت بەڕێوە بچێت، ئەوەش دوای ئەو گفتوگۆیانە هات کە وەزیری دەرەوەی عێراق لەو بارەوە لە قاهیرە ئەنجامیدا.
لێدوانی تایبەت: ئەسکەندەر وەتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پلانێکی ئەمنیی توکمە بۆ ڕۆژی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەغدای پایتەخت داڕێژراوە بۆ سەرخستنی کارەکانی لوتکەکە و پاراستنی ژیانی بەشداربووان.
زانیاریی زیاتر: "بەگوێرەی پلانەکە بەهیچ شێوەیەک ڕێگاوبان و شەقامەکان داناخرێن، قەدەغەی هاتووچۆش ناکرێت و ڕۆژی ئەنجامدانی لوتکەکەش دەکەوێتە ڕۆژی شەممەوە کە لەبنەڕەتدا پشووی فەرمییە." ئەسکەندەر وەتوت وادەڵێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر لە ساڵانی 1978، 1990 و 2012 سێ جار لوتکەى کۆمکارى عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش ئەندامی دادگەی فیدڕاڵی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش دەكەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی: ڕاگرتنی گەشتەکان ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیێنێت