ئیسرائیل شاندێک دەنێرێتە دەوحە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەستی غەززە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئازار

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی دوو شەممە شاندێکی ئیسرائیل دەچنە دەوحەی قەتەر بۆ گفتۆگۆکردن لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر بۆ بەردەوامیدان بە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە لە 19-1ـی 2025 دەستیپێکرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێکەکەوتی 19-1-2025 ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل جێبەجێکرا، کە لە سێ قۆناغ پێکهاتووە، قۆناغی یەکەمی لە 42 ڕۆژ پێکهاتبوو، ئێستا وڵاتانی نێوەندگیر کار لەسەر ئەوە دەکەن ئاگربەست بەردەوامی پێبدرێت و بچێتە قۆناغی دووەم.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، ئیسرائیل بانگهێشتنامەی وڵاتانی نێوەندگیری قبووڵ کرد کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، شاندێک بۆ دەوحە دەنێرین بەمەبەستی هەنگاونان بۆ دانووستاندنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حەماس داوای دانووستاندنی بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست کرد، ئاماژەی بەوەشداوە، دۆخەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت. حەماس "پابەندبوونی بە بنەماکانی ڕێککەوتنەکە و خێرا دەستپێکردنەوەی دانووستاندنی قۆناغی دووەم، کردنەوەی دەروازەکان بۆ گواستنەوەی خۆراک بۆ غەززە بە بێ مەرج، بەپێویست دەزانێت".
ئەمەش بزانە: شاندێکی بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی شەممە لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر لە میسڕ کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی دانووستاندنەکان بۆ درێژەدان بە ئاگربەستی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات واتسئاپ و ئینستاگرام بسڕنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا