
هێزە چەکدارەکانی سوپای سووریا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی دەسەڵاتدارانی سووریا لە دیمەشق دەکات بۆ لێپرسینەوە لە کارمەندانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کە دەستیان لەو کۆمەڵکوژییە هەبووە.
وێنە گەورەکە: لە وەڵامی هێرشی پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە شەوی 6ـی ئازار لە کەناراوەکانی سووریا، سەدان چەکدار لە هەردوولا و هاووڵاتی سڤیل کوژران.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆی گشتیی ژمارەی کوژراون لە ماوەی 72 کاتژمێردا لە ڕیزەکانی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو، هێزەکانی سووریا و خەڵکی سڤیل گەیشتە هەزار و 311 کەس.
ژمارەکان وادەڵێن:
٠ 231 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی وەزارەتی بەرگری و 250 چەکداری عەلەوی، "پاشماوەکانی ئەسەد" کوژراون.
٠ 830 هاووڵاتی سڤیل لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوکردن لە سەرەتای سەرهەڵدانی هێرشەکان بۆ سەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی ئازار کوژراون.
کوژراوەکان بەگوێرەی پارێزگاکان:
519 لە لازقیە
220 لە تەرتووس
85 لە حەما
6 لە حمس
داواكاری فەرمی: بە پشتبەستن بەو ئامارانە و هۆشدارییەکان سەبارەت بە مەترسی پەرەسەندنی تووندوتیژی دژی خەڵکی سڤیل لە سووریا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر و تیمی تایبەتمەندی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بنێرن بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی ئەو پێشێلکارییانەی کراوەتە سەر خەڵکی سڤیل.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر هاووڵاتیانی مەدەنی کراون، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لیژنەیەکی "سەربەخۆ و نیشتیمانی" پێکهێنا.
لەلایەکی دیکەوە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات، داوای لە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەرکرد، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی کومەڵکوژییەکانی سێ ڕۆژی ڕابردووی ناوچە جیاجیاكانی كەناری ڕۆژئاوای سووریا بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات