نزیکەی 40 کۆمەڵکوژی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سووریا ئەنجام دراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 ئازار

پێکدادانی نێوان سوپای سووریا و پاشماوەی چەکدارانی بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
تا دێت شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای سووریا و پاشماوەی چەکدارانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا زیاتر دەبێت و بەهۆیەوە هەزارن کەس کوژراون.
وێنەگەورەکە: شەر و پێکدادانەکانی گرووپە چەکدارەکانی عەلەوییەکان و سوپای سووریا لە لازقییە و تەرتووس چەند ناوچەیەکی دیکەی سووریا بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی 40 کۆمەڵکوژی ئەنجامدراون و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوێزەر دانی بە کۆمەڵکوژییەکان داناوە و لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا لە تەرتووس، لازقییە، حومس و حەما نزیکەی 40 کۆمەڵکوژی ئەنجامدراون و هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون.
زانیاریی زیاتر: تووندوتیژییەکانی سووریا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی ئیدانە کراون و وڵاتان داوای ئارامی و پاراستنی پێکهاتە ئایینی و ئیتنییەکانی سووریا و ڕاگرتنی شەڕ دەکەن.
پێدراوە ڕاستەکان: بەپێی ئاماری ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژراوەکان لەم ناوچانەن:
-545 کوژراو لە لازقییە.
-262 کوژراو لە تەرتووس
-165 کوژراو لە حەما.
-10 کوژراو لە حومس.
باکگراوند: لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە، گرووپە چەکدارەکانی عەلەوییەکان هێرشیان کردە سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی سووریا و تا ئێستا شەر بەردەوامە بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراون و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 17 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
- ژینگە
- 48 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی زۆنی 18ـی تاران دەکات چۆڵی بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت