
مینێک کە لە سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان چێنراوە
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییەكی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سنووری ناحیەی وەرتێ بەهۆی تەقینەوەی مینێكی كۆنەوە گیانی لەدەست دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند: هاووڵاتییەك بە ناوی محەممەد حەسەن، دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆران، تەمەن 55 ساڵ، كە بۆ مەبەستی هێنانی گژوگیای بەهاری چووەتە كوێستانەكانی سنووری ناحیەی وەرتێ، بەر مین كەوت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
زانیاریی زیاتر: تەرمی هاووڵاتییەكە لەلایەن تیمێكی هاوبەشی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان و تەندروستیی وەرتێ لە شاخ هێنرایەوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا.
باكگراوند: لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار بەشێك لە هاووڵاتییان بەتایبەت ناوچە دوورەدەستەكان بۆ چنینەوەی گژوگیای بەهار ڕوو لە بەرزایی و ناوچە شاخاوییەكان دەكەن، بەڵام بەهۆی مینڕێژكردنی ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان لەلایەن ڕژێمی ڕووخاوی بەعسەوە، ساڵانە مین بە چەندین كەسدا دەتەقێتەوە و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن یاخود بریندار و كەمئەندام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە