عێراق لە هاوردەکردنی غازی ئێران بۆ وێستگەکانی کارەبا بەردەوامە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 ئازار

هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
هەفتەیەک بەسەر ڕاگرتنی مۆڵەتی ئەمریکا بۆ عێراق بۆ کڕینی غازی ئێران کۆتایی هاتووە بەڵام هێشتا عێراق پابەند نەبووە و لە هاردەکردنی غازی ئێرانی بۆ وێستگەکانی کارەبا بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی سیاسەتی نوێی ئەمریکا و فشارەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆسەر ئێران، مۆڵەتی عێراقی بۆ کڕینی غازی ئێرانی هەڵوەشاندەوە و 8-3-2025 دوایین وادەبوو بۆ عێراق و دەبێت ئەو مامەڵەیە ڕابگیرێت، بەڵام بە گووتەی بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبای باشوور هێشتا هاوردەکردنی غازی ئێران بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی کارەبا بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: مەهدی ساڵح، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبای باشووری عێراق لە نوێترین لێدوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی بەخشینی کڕینی غازی ئێران بۆ عێراق لە لەلایەن ئەمریکاوە لە 8ـی ئەم مانگەوە واتە زیاتر لە هەفتەیەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام هاوردەکردنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەردەوامە و نەوەستاوە".
زانیاریی زیاتر: عێراق بۆ بەگەڕخستنی دوو لە سەر سێی وێستگەکانی کارەبا، پشت بە هاوردەی غازی ئێرانی دەبەستێت و ئەمریکاش بەردەوامە لە گوشارەکانی تاوەکو عێراق لە دابینکردنی وزە سەربەخۆ بێت، بۆیە بەخشینەکانی کڕینی غازی ئێرانی لەسەر عێراق هەڵگرت.
ئەمەش بزانە: لە دوایین پێشهاتدا وەزیری وزەی تورکیا، سەردانی هەولێر و بەغدای کرد و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیشی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بارەی وزە بوو، لە دیارترینیش عێراق هاوردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە دوو هێندە بکات، بۆ دابینکردنی غازی سروشتیش ڕوو لە تورکیا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی لە بەرپرسانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران.. ئیسرائیل تاران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت