دیوانی وەقفی سوننی دوورخستنەوەی چەند مامۆستایەکی ئاینیی لە وتاردان ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 2 نیسان

لۆگۆی دیوانی وەقفی سوننی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دیوانی وەقفی سوننی دوورخستنەوەی چەند مامۆستایەکی ئاینیی لە وتاردان بەهۆی هەڵوێستییان لە دیارکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕەتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دیوانی وەقفی سوننی پەشیمانبووەوە لەبینینی مانگ و یەکشەممەی کردە تەواوکەری مانگی ڕەمەزان، لەبەرامبەردا یەکێتیی زانایانی مسوڵمانانی عێراق کە ئەویش دامەزراوەیەکی فەرمی سوننەی عێراقە یەکشەممەی کردە جەژن، سوننەکانی عێراق دابەشی دوو بەرە بوون.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لەمیدیا عێراقییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر زاری عەقیل ئەلفەهداوی، وتاربێژی مزگەوتی مستەفا لە ناوچەی عامریەی بەغدا بڵاویانکردەوە، ناوبراو بەهۆی ئەوەی دژی بڕیارەکەی دیوانی وەقفی سوننی ناڕەزایی دەربڕیووە و باوەڕی وابوو "دەستوەردانی سیاسی" لە دیارکردنی یەکەم ڕۆژی جەژندا هەبووە، دیوانی وەقفی سوننی بڕیاریدا لە وتاردان و پێشنوێژی دووری بخاتەوە و بۆ شوێنێکی دیکە بیگوازێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا دیوانی وەقفی سوننی ڕایگەیاند: بەشێک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی هەڵە و نا تەندروستییان سەبارەت بەدوورخستنەوەی شێخ موئەییەد مەشهەدانی و شێخ عەقیل فەهداوی لەوتاردان بڵاوکردووەتەوە.
ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و بەهیچ شێوەیەک و بەهیچ فەرمانێک بریاری دوورخستنەوەی ئەوانە نەدراوە و لەسەر کارەکانی خۆیان بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات