
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی ڕاگەیاندنی ڕێژەی باجەکان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بە بڕوای شارەزایەکی ئابووری، بڕیارەکەی ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بەسەر هەناردەی کاڵای وڵاتان بۆ ئەمریکا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر عێراق نابێت، بەڵام بەهۆیەوە خواست لەسەر نەوت کەمدەبێتەوە و ئەوەش بەزیانی عێراق دەشکێتەوە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک باجی نوێی بەسەر دەیان وڵاتی جیهان سەپاند و بە تەواوەتی جەنگی ئابووری لە دژی وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند، بەگوێرەی بڕیارەکەش هەر کاڵایەکی عێراقی هەناردەی ئەمریکا بکرێت بەڕێژەی 39% باجی دەخرێتەسەر.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسومی، شارەزایەکی ئابووری عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارەکەی ترەمپ کەرتی نەوت و غاز و بەرهەمەکانیان ناگرێتەوە و هەناردەی عێراقیش بۆ ئەمریکا یەکجار کەمە بۆیە بڕیارەکە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نەبیل مەرسومی، بڕیارەکە کاریگەری نەرێنیی لەسەر بازرگانی و گەشەی ئابووری جیهانیی دەبێت و لە دەرئەنجامیشدا خواست لەسەر نەوت کەمدەبێتەوە، بەتایبەتیش کە تەنیا دوای بڕیارەکەی ترەمپ نرخی نەوت دوو دۆلار دابەزیووە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا کاریگەری نەرێنیی بڕیارەکە لەسەر وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و لەناویاندا عێراق زیاتر دەردەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 40 خولەک لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە