
دیمەنی بۆردومانی حەشارگەکانی داعش. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هێزی ئاسمانیی عێراق دوو حەشارگەی چەکدارانی داعشیان لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2017ـەوە شکستی داعشی لە عێراق ڕاگەیێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە لە پارێزگاکانی عێراق چالاکن و ناوە ناوە هێزە ئەمنییەکان دەکەنە ئامانج و لە بەرامبەریشدا ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردن و ڕاوەدوونیان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی شانەی ئەمنیی عێراق، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی بە بەکارهێنانی سەرچاوەی تەکنیکی و مرۆیی و بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان توانیان دوو حەشارگەی تیرۆریستان لە دوورگەی ئەلبو مەرمووس، لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین دەستنیشان بکەن.
زانیاریی زیاتر: بە پشتبەستن بەو زانیاریانە هێزی ئاسمانیی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی F-16ـەوە حەشارگەکانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئەندامانی باندە تیرۆریستییەکانی داعشیان لە ناوەوە کوشت و ئامێر و کەرەستەی لۆجستی و ئامێرەکانی پەیوەندیکردنیان لەناوبرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە