
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق داوای بە پارێزگاکردنی تەلعەفەر، شنگال و دەشتی نەینەوا، دەکات بە ئامانجی "ڕزگارکردنی پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە لە پەراوێزخستن" و پشتیوانی خۆشی بۆ داواکاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دووپات دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014ەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی بە فەرمی کردووە بە پارێزگا، بەڵام تائێستا حکومەتی فیدراڵ وەک 19هەمین پارێزگای وڵاتەکە مامەڵەی لەگەڵدا ناکات، ئێستا دانیشتووانی هەڵەبجە بە نزیکەی 120 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و لەڕووی کارگێڕیشەوە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکدێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: وەعد قەدۆ، ئەندامی فراکسیۆنی بەدر لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکە ڕایگەیاند: ناوچەکانی تەلعەفەر و شنگال و دەشتی نەینەوا لەلایەن ئیدارە خۆجێیەکان و پارێزگارەکانی پێشووەوە ڕووبەڕووی ستەمێکی گەورە بوونەتەوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین ئەو ناوچانە بەپارێزگا بکرێن بە ئامانجی هێنانەدی دادپەروەری بەرامبەر ئەو پێکهاتانەی لەو ناوچانە دەژین.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە پرسی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە کە ئێستا لە پەرلەمانە، فراکسیۆنی بەدر پاڵپشتی خۆی بۆ داواکاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دووپات کردەوە، بەو پێیەی ئەمە مافێکی دەستوری و یاساییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شیعە و سوننەکان ڕێگریی لە تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەن، داوا دەکەن هەندێک قەزای عێراق بەیەک پاکێج لەگەڵ هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا، کوردیش یەک دەنگ ئەمە ڕەت دەکاتەوە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، هەڵەبجە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و قبووڵی ناکەن ئەو پڕۆژەیە بە گۆڕانکاری کارگێڕی دیکە ببەسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 49 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
33 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە