
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی لە نۆیەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق داوەتنامەی بۆ سەرۆکی سووریا ناردووە سەردانی بەغدا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی، بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڤڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەندین کەسایەتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی دەستپێدەکات و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لەم ماوەیەدا حەوت پانێل بەڕێوەدەچن کە زیاتر تەوەرەکانیان تایبەت دەبن بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و وزەی عێراق و ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە نۆیەمن دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی ڕایگەیاند: یاسای نەوت و غاز بووەتە پێویستییەکی گرنگ، هاوکات پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر چووەتە گفتوگۆی تەکنیکی و یاسایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی دیکە لە وتەکانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق:
- لە ڕابردوودا سیاسەتێكی ئابووری خراپ لە عێراق پەیڕەوكراوە.
- عێراقمان لە ململانێكانی ناوچەكە دوورخستووەتەوە.
- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای ڕاوێژکاری لە عێراق ئامادەیە.
- بانگهێشتمان ئاراستەی ئەحمەد شەرع كردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا.
- داعش جموجۆڵەكانی زیادیكردووە و چاودێری دەكەین.
- پەیوەندییەكی ستراتیژیمان هەیە لەگەڵ ئەمریكا و پەرۆشین بۆ بەهێزكردنی.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە مانگی داهاتوو، لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت. سەبارەت بە بەشداری سەرۆکی سووریا لەو لوتکەیە، سوودانی ڕایگەیاند، بە فەڕمی نامەی بانگهێشتکردنم بۆ ئەحمەد شەرع ناردووە و ئامادەم لە بەغدا پێشوازی لێبکەم.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 25 خولەک لەمەوپێش
ورد و درشتی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بزانە
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
هەوڵەکان بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاكان: ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران کە ئاراستەی ئیسرائیلی کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات