
د. محەممەد حەسەن، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، هەموومان کاردەکەین بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: نۆیەمین دیداری سلێمانی بە بەشداریی زیاتر لە 700 بەرپرسی ناوخۆیی و جیهانی لە نێویاندا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستیپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین پانێڵ لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد حەسەن، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگەیاند، عێراق بەهۆی سەقامگیریی ئاسایشەکەیەوە دەگاتە قۆناغێک تەنانەت پێویستی بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان نییە. دەشڵێت، هەموومان کاردەکەین بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق.
زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکە لە قسەکانی نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان:
- سەقامگیریی ناوچەکە پێویستی بە عێراقێکی کارا و کاریگەر هەیە.
- دەوڵەتان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی ململانێکانەوە ماندووبوون.
- ژنان و کچانمان لە بەشێک لە پێکهاتەکان بەتایبەتی ئێزدییەکان لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان وەک کەنیزەیەک دەفرۆشران؛ ئەمە قبووڵ نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە بۆ جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ورد و درشتی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بزانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران کە ئاراستەی ئیسرائیلی کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات