
وێنەیەکی شاندی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری یڵماز تەنج، وەزیری دادی تورکیا کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ وەزارەتی داد دواخرا، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی سڕی سورەیا ئۆندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی کە ماوەی 24 کاتژمێرە لە ژێر چاودێری چڕدایە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیار وابوو ڕۆژی هەینی18-4 کاتژمێر2ی دوای نیوەڕۆ ، شاندی ئیمرالی بە سەرۆکایەتیی سڕی سورەیا، ئۆندار و پەروین بوڵدان لەگەڵ یڵماز تونج، وەزیری داد کۆببنەوە، بۆ ئەوەی داوکاریی ڕێگەپێدان بۆ چاوپێکەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراویی پەکەکە پێشکەش بە وەزارەت بکەن، بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە ئیمرالی بگەیەنن.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دادی تورکیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، تەندروستی بەڕێز ئۆندار بۆ ئێمە گرینگترە، سەرەتا با ئەو چاک بێتەوە، دواتر درێژە بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتیی دەدەین.
چی ڕوویدا؟، سڕی سورەیا ئۆندار، ماوەی دوو ڕۆژە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، دوای 12 کاتژمێر نەشتەرگەری لە ژووری چاودێری چڕدا ماوەتەوە و شەڕی مانەوە لە ژیان دەکات. پزیشکەکان دەڵێن: هێشتا لەژێر ئامێر لێدانی دڵی کاردەکات، بەڵام چەند جارێک کاردانەوەی هەبووە بە تایبەت کاتێک کچەکەی لە نەخۆشخانە سەردانی کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا پزیشکی تایبەتی سەرۆککۆماری تورکیا لە نزیکەوە چاوەدێری دۆخی تەندروستیی سڕی سورەیا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێکی سەخت؛ ئیسرائیل و ئێران لە هێرشی قورس بەردەوامن بۆ سەر یەکتر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا