
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیا بیانییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بێئومێد بوونە و دەیانەوێت لە دادبینی نێودەوڵەتی سکاڵا دژی حکومەتی عێراق تۆمار بکەن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێکە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان ڕاگیراوە و بەمەش ژێرخانی ئابووریی عێراق مانگانە نزیکەی ملیارێک دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
بۆچی گرنگە؟ ئەو هەنگاوەی کۆمپانیاکانی نەوت فشار لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەوەی پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێراتر بکات و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کورستان لەسەر تێچووی دەرهێنانی نەوت ڕێکبکەون.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بیر لە ڕێگەی دیکە دەکەینەوە و لە دادبینی نێودەوڵەتی سکاڵا تۆمار دەکەین، چونکە کاتێک کۆمپانیاکان گرێبەستیان کردووە، عێراق یاسای نەوت و غازی نەبووە".
زانیاریی زیاتر: کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) لە هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێن، پێش وەستانی هەناردەکردنی نەوت زیاتر لە 50%ـی نەوتی هەرێمی کوردستانیان بەرهەم دەهێنا.
باکگراوند: بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، ڕۆژی 25ـی ئاداری 2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگیرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 چرکە لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 5 چرکە لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە