وەزارەتی دارایی کوردستان لەسەر هەواڵێکی ئاڤا ڕوونکردنەوە دەدات؛ ئاڤاش زانیاریی زیاتر بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 29 نیسان

گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر هەواڵێکی ئاڤا دەدات و ڕایدەگەیێنێت، هیچ تێبینییەک لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار نەبووە، بۆ ئەم مانگەش داوای دوو مووچە بۆ فەرمانبەرانی بانکە حکومییەکان نەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە ئاڤا دوای پشتڕاستکردنەوە، هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئاڤا میدیا بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار و متمانەپێکراو لە وەزارەتی دارایی کوردستان و شاندی تەکنیکی کوردستان لە بەغدا بڵاوی کردەوە؛ لە وەزارەتی دارایی عێراق دوو بۆ سێ تێبینی بچووک لەسەر لییستی مووچە هەبوون، ئەوانیش چاک کراون. بۆنموونە تێبینی سەبارەت بە فەرمانبەرانی بانکەکان هەبووە کە لە مانگەکانی چوار و هەشت و 12 دوو مووچەیان پێدەدرێت. لە لیستی بانکەکان، ناوی چەند بانکێک لەبیرکرابوو، ناوی ئەوانیش زیاد کراوە و کێشەکە چارەسەر کراوە. دوای ئاڤاش چەند دەزگایەکی میدیایی و دەیان پەیج هەواڵەکەی ئاڤایان بڵاوکردەوە، هەندێکیشیان بە دەستکارییەوە.
ڕوونکردنەوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان ئەم زانیارییانە بە “دەنگۆ” ناودەبات و ڕایگەیاندووە: “بەپێویستمان زانی بۆ هەموو لایەکی ڕوون بکەینەوە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە، بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو تەنها داوای یەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی بانکەکان کراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە لیستی مووچەیان نەکراوە”.
لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکاندا ئاماژە بە تێبینییەک کراوە: هەرچەندە داواکردنی دوو مووچە بەپێی یاسا بۆ فەرمانبەرانی بانکەکان بۆ مانگەکانی نیسان و ئاب و کانوونی یەکەم ئاساییە و ساڵانە هەر فەرمانبەرێکی بانک لە عێراق و هەرێمی کوردستان 15 مووچە وەردەگرن کە سێ مووچەیان زێدەکییە.
قووڵتر: دوای بڵاوبوونەوەی ڕوونکردنەوەکە، ئاڤا پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی کوردستانەوە کرد، بەڕێوەبەرێکی پەیوەست بە مووچە کە پێی باش نەبوو ئاماژە بە ناوی بکرێت، گوتی: “هەواڵەکەی ئێوە ڕاستە، ساڵانە داواکردن و پێدانی سێ مووچەی زیادە بە فەرمانبەرانی بانک ڕۆتینە، بەڵام خەڵک وا تێگەیشتبوو ئێمە وەک وەزارەتی دارایی کوردستان داوای مووچەی زیادەمان لە بەغدا کردووە بۆ خۆمان، تەنیا بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانی خەڵکیش ڕوونکردنەوەکە بڵاوکراوەتەوە”.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە