45 ملیار دینار بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمان و ڕاپەڕین خەرج دەکرێت
- بزنس
- 30 نیسان

دیناری عێراقی، وێنەگر: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی زیاتر لە 45 ملیار دینار بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خەرج دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، بڕیار دراوە بە خەرجکردنی زیاتر لە 45 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و شەقامی 100 مەتری سلێمانی و ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان، شایستەی کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک، پڕۆژە بەردەوامەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.
- هەر لە چوارچێوەی بڕیارەکاندا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی لیژنەی خەرجکردنی گەڕانەوەی ( التأمینات و خطاب الضمان ) ی بەڵێندەران لەسەرجەم بانکەکان، بەمەبەستی گەڕانەوەی پابەندییەکان بە پێی ڕێژە و گوژمەی دیاریکراو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی بەم شێوەیە پارەکانی خەرجکردووە:
- چوار ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی.
- چوار ملیار دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
- سێ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار ، بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی سلێمانی و دەوروبەری.
- سێ ملیار دینار بۆ سەرجەم پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان.
- دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین.
- دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
- پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی کەلار – دەربەندیخان.
- بیست ملیار دینار وەک شایستەی دارایی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی (شاڕێی بابان).
- یەک ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار پارەی خۆڵ و خاشاک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە