ئێران بڕیارێکی ئەمریکا بە "شکستپێهێنەری دانوستاندنەکان" ناوزەند دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 ئایار

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنە لە دوایین بڕیاری ئەمریکا دەگرێت بۆ سزادانی تۆڕێکی بازرگانیی ئێرانی و چینی و بە "شکستپێهێنەری دانوستاندنەکان" ناوزەندی دەکات.
وێنە گەورەکە: بە تۆمەتی کڕینی سوتەمەنی موشەکی بالیستیک بۆ سوپای پاسدارانی ئێران، لە نوێترین بڕیاردا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای تۆڕێکی بازرگانی دەدات کە لە شەش کۆمپانیا پێک دێن و بارەگای سەرەکیان لە ئێران و چین هەیە. بە پێی بڕیارەکە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو کۆمپانیایانە تۆمەتبار دەکات بە کڕین و گواستنەوەی پێداویستی کیمیاوی و سوتەمەنیی موشەکی بالیستیک بۆ سوپای پاسدارانی ئێران.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بڕیارەکانی ئەمریکا زیانی گەورە بە دانوستاندنەکان دەگەیێنێت و بەردەوامی ئەم سیاسەتی سزادانە، دەبێتە هۆی شکستپێهێنانی هەوڵەکانی گەشتن بە ڕێککەوتن، ئەم بڕیارانە پیشاندانی بەپەرۆشنەبوونی ئەمریکایە سەبارەت بە دانوستاندنەکان و پێویستە دەستبەرداری سیاسەتی سزادان ببن.
زانیاریی زیاتر: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەی داهاتووی وەفدی ئەمریکا و ئێران گوتی: "سەرەڕای بڕیارەکانی ئەمریکا بەڵام کۆبوونەوە و دانوستاندنەکان بەردەوام دەبێت، ئێمە بۆیە دانوستاندن دەکەین چونکە ناکۆکیمان هەیە و دەبێت چارەسەر بۆ کێشە و ناکۆکیەکانی نێوانمان بدۆزینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات