ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا گرفتی کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە دەورووبەری پیرزین و خراپی ڕێگای سەرەکیی گەڕەکەکە دەگەیێنێتە لایەی پەیوەندیدار.
داواکاریی خەڵک: هاووڵاتیان لە گەڕەکی پیرزین لە سنووری قەزای بەحرکەی سەر بە هەولێر، پەیوەندی بە ئاڤا میدیاوە دەکەن و دەڵێن: زبڵ و خاشاک لە دەورووبەری پیریزین فڕێ دەدرێت و دەسووتێندرێت، هەروەها ڕێگای سەرەکیی پیرزین پڕ بووە لە چاڵ و چۆڵ.
لێدوانی فەرمی: ئازاد تاقانە، سەرۆکی شارەوانیی پیرزین بە ئاڤای گوت: ئاگاداری ئەوەنین کە زبڵ و خاشاک لە دەورووبەری پیریزن فڕی درابێت، هەر کەسێک لەو بابەتە ئاگادارە با پەیوەندیمان پێوە بکات و شوێنەکانمان پێ بڵێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لەبارەی شەقامی سەرەکیی پیرزین، یوسف تاقانە گوتی: دەرخستەی تەواو بۆ پرۆژەکە کراوە، بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ دەست بە نوێکردنەوەی دەکرێت و بەشیوازێکی سەردەمیانەش فراوانتر دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی پرۆژەکە ملیارێک و 200 ملیۆن دیناری بۆ دەرچووە، کە شەقامێکی 15 مەتری بۆ ئامادە دەکرێت، نۆ مەتر بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان و شەش مەتر بۆ پیادەڕۆیی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران