
مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و جێگرەکەی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە، میدیای ئەمریکاش دەڵێت، پەیوەندی بە گرووپ چاتی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسیەکان هەیە.
وێنە گەورەکە: لە مانگی سێ، مایک واڵتز گرووپ چاتێکی تایبەتی دروستکرد بۆ پلانی هێرشکردنە سەر حووسییەکان، بەڵام بە هەڵە ڕۆژنامەنووسێکی بە ناوی جێفری گۆڵدبێرگ کردبووە ناو گرووپ چاتەکە کە تیایدا بەرپرسانی باڵای ئەمریکای تێدا بوو، هەریەکە لە پیت هێگست وەزیری بەرگری و تولسی گابارد بەرپرسی هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا و جۆن ڕاتکلیف بەرپرسی سی ئای ئەی.
بڵاوکراوەی فەرمی: فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و ئەلێکس وۆنگی جێگری لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی سەرچاوەکانی ئەمریکا، مایک واڵتز لەبەردەم بەرپرسانی ئەمریکا دانی بە هەڵەکەیدا ناوە، بەڵام هەر لەو کاتەدا ترەمپ داوای لێنەکرد دەستلەکاربکێشێتەوە و بە ئاشکرا پشتگیری کرد و وتی پیاوێکی باشە و وانەیەک فێربووە.
لەلایەکی دیکەوە: فۆکس نیوزی ئەمریکی ئەوەی ئاشکراکردووە، چاوەڕواندەکرێت بەرپرسانی دیکەش لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە.
ئەوەش بزانە: وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێ، دەکرێ مایک واڵتز بەهۆی تووندبوونی هەڵوێستەکانی بەرامبەر ئێران و ئۆکراینا لە پۆستەکەی دوورخرابێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، پێشبینی دەکرێت ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنی مایک واڵتز بگرێتەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات