
ئالای یەکێتی ئەوروپا. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە ئێران نیگەرانن و دەڵێن، مووشەك و درۆن دەداتە ڕووسیا بۆ ئەوەی شەڕی ئوکراینای پێ بکات و ئەوانیش سزای بەسەردا دەسەپێنن.
وێنە گەورەكە: لە دوایین كۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەوروپا، گفتوگۆ لەسەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کرا، ئەو ئەندامانە پێیانوایە ئێران مووشەک و درۆنی بە ڕووسیا داوە و دژی ئۆکراینا بەکاری دەهێنێت، بۆیەش دەیانەوێت سزای زیاتری بەسەردا بسەپێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: “بیر لە سزادانی زیاتری ئێران دەكەینەوە، لەبەر ئەوەی بەڵگەكان دەیسەلمێنن ئەو وڵاتە مووشەک و درۆن بە ڕووسیا دەدات و لە شەڕی ئۆكراینادا بەكاری دەهێنێت”. ڕەشنووسی كۆتایی دوایین كۆبوونەوەی ئەندامانی یەكێتیی ئەوروپا.
زانیاریی زیاتر: یەكێتی ئەوروپا نیگەرانە لە ناوەڕۆكی ئەو ڕاپۆرتانەی كە باس لە تێوەگلانی ئێران دەكات بە پێدانی مووشەک و گواستنەوەی درۆن بۆ ڕووسیا.
ئەمەش بزانە: هەریەك لە بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا، لە 10-09-2023ـەوە سزاكانی یەکێتیی ئەوروپا کە پەیوەستە بە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی لە ئێران، وەک خۆی هێشتووەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەڵێ عێراق دەستی بەسەر چەندین درۆندا گرتووە
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کوردێک ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتن بەسەر شاخدا تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران