
شیکردنەوەیەک بۆ گوتارەکەی سەرۆک بارزانی
سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆنگرەی یەکخستنەوەی هەردوو ڕێکخراوی قوتابیان و لاوانی پارتیدا گەلی کوردستانی ڕووبەڕووی پرسێکی پڕ مەترسی وچارەنووسساز کردەوە: بەبێ پەردە و بێ پێچ و پەنا پێی وتین: کێشە و شەڕ و ململانێی ئەمڕۆمان سەربازی نییە و لەبەرامبەر سوپایەکی پڕ چەکدا لە سەنگەردا نیین، بەڵکو لە سەنگەری خەباتێکی سەختداین لەپێناو پاراستنی بوونی ئەمڕۆ و سبەیمان.
ئێمە بەخۆمان بزانین یان نەزانین لە بەرامبەر نەیار و دوژمنێکی لەڕادەبەدەر دڕندە داین کە بە ماددەی هۆشبەر ناسراوە و هیچی لە چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی کەمتر نییە ئەگەر زیاتریش نەبێت.
دوائامانجی جەنەڕاڵە دژە مرۆڤایەتییەکانی لەشکری دوژمن، گەیشتنە بە دەست و پەنجە و گیرفانی گەنج و هەرزەکاری ئەم میللەتە و میللەتانی تر بۆ ئەوەی پاش تێوەگلان و ئالوودە بوونیان، زەلیل و ئیفلیج و بێ کەرامەتیان بکەن، بەوەش بناغە و کۆڵەگە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگە دادەڕوخێنن.
- تا ئەوەی بە تۆپ و تەیارە و کیمیایی و ئەنفال و سێدارە پێی نەگەیشتن، لە ڕێگەی بێ ئیرادەکردنی نەوەی نوێوە پێی بگەن.
لێدانی ئەو زەنگی خەتەرە لەلایەن لووتکەی دەسەڵاتی سیاسیی لە کوردستان لە بۆنەیەکی تایبەت بە گەنجانی وڵات کە قوتابی و لاونە نیشانە و بەڵگەی ئەوپەڕی مەترسیداریی پرسی ماددەی هۆشبەرە و ڕەنگدانەوەی پێگەیشتنێکی سەرنجڕاکێشە لە دنیابینی و پەرەسەندنێکی ستراتیژییە لە تێگەیشتن و هۆشیاریی سیاسیی لووتکەی بڕیارداندا لە کوردستان.
دەنگدانەوەی لەرینەوەی ئەو زەنگی خەتەرە لە گوێی هەر دایک و باوک و خوشک و برایەکدا لەم نیشتمانەدا بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین، کە ڕاستە بە خەباتی چەکداری و خۆڕاگری توانیمان میللەتەکەمان لە تونێلی تاریکی کیمیایی و ئەنفال و زیندانەکان و بەرپەتی سێدارە و گۆڕی بەکۆمەڵ ڕزگاربکەین و لە ماوەی سی ساڵدا لە هیچەوە، لە سفرەوە، وڵاتێکی ئاراممان بونیادنایەوە.
ولاتێک کە خەڵکەکەی شەق و لوولەی تفەنگی بێگانە بەسەر سەریەوە نییە و گەنجەکانمان بەپاڵ دیواری قوتابخانەکانیانەوە گوللە باران ناکرێن و پارەی گوللەکانیش لە کەسوکاریان بسەنرێتەوە!
سی ساڵە هەر هیچ نەبێ بە دەیان هەزار گەنج و بەساڵاچوومان وەک ڕانە مەڕ نادرێنە پێش بۆ بەرەی جەنگ و سەرکێشییەکانی ڕژێمێکی داگیرکەر و لەوسەرەوە تەرمی هەلاهەلابوویانمان بۆ ناگەڕێتەوە.!
ڕاستە هەموو ئەوانە و زیاتریشمان بە خوێنی شەهیدان و خۆڕاگریی میللەت بەدەستهێنا، بەڵام ئێستا و لەم چرکەساتەدا بەخۆمان و هەموو دەسکەوت و ئارامی و خۆشییەکانمانەوە ڕووبەڕووی جەنگێکی بێ دووکەڵ، مەرگێکی کڕ و کپ و بێ دەنگ بووینەتەوە، ئەوەیش جەنگی ماددەی هۆشبەرە.!
سەرۆک بارزانی مەترسیی ماددەی هۆشبەر لە هەمان ئاست و باڵاتری شەڕی تۆپ و تەیارە و کیمیاییدا دادەنێت. دوژمنی سەرسەختی ئەمڕۆمان داگیرکەرێکی وێرانکەری شاراوەیە و تاک و خێزان و کۆمەڵگە ڕسوا و بێ ئیرادە دەکات.
لەو ڕوانگەیەوە کە بەرپرسیارێتیی پاراستنی کۆمەڵگە بەتەنها لە ئەستۆی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانیدا نامێنێت و دەبێتە بەرپرسیارێتییەکی گشتیی بەرەیەکی بەرگریی بەرفراوانی ئەخلاقی و کولتووری کە گشت لایەنە سیاسییەکان، ڕۆشنبیران، میدیا، زانکۆ، پەروەردە و مزگەوت و پەرستگەکان تیایدا بەشدار و کارا دەبن.
سەرۆک بارزانی هۆشدارییەکی تووندیدا لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان کە تەنها تەندروستی و دەروون دروستیی تاک وێران ناکات و بەس، بەڵکو بنەماکانی ئاکار و متمانە و وەفا، دۆستایەتی و سۆز و بەدەنگەوەچوون و هاوکاری و یادگەی بەکۆمەڵ و ڕەوایەتیی خودی خەباتی نەتەوەییش دەخاتە مەترسییەوە.
گوتارەکەی سەرۆک بارزانی هەمەلایەنە و گشتگیر بوو کە بابەتی سەرەکی پرسی نەتەوەسازییە لە ئاستی ململانێی جیۆسیاسی و لە چوارچێوەی جیۆگرافیاوە بردە ئاستی چارەی خۆنووسینی تاک و خێزان و کۆمەڵ. لە بەرگریکردن لە خاکەوە بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت. لە چەمکی نەتەوەی شەڕکەرەوە بۆ "نەتەوەی هۆشیار و ژیاندۆست"! ئەمە ئەو شەڕەیە کە هیچ دوکەڵێکی نییە و بەرۆکی گرتووین.
جەوهەری ئەو گوتارەی سەرۆک دووبارە داڕشتنەوەی سەرەکی ئاسایشی نەتەوەییمان بوو: چیتر مەترسییەکە تەنها لە سەر سنوورەکانمان نییە، بەڵکو لەبەردەرگەی ماڵ و قوتابخانەجو شوێنی پشووماندایە.
ئەو مەترسییە دەیان خێزانی داڕزاندووە، ئاکار و ئاشتەوایی ناو ماڵی کوردیی سڕیوەتەوە و بە سەدان گەنجی کوردی بەتوانای ئیفلیج و بێ بەهرە و بێ بەرهەم کردووە. دوا خواست و ئامانجی جەنەڕاڵەکانی ئەم بەڵایەش لە پەلوپۆخستنی سەرمایەی مرۆیی کوردە بۆ ئەوەی چیتر ئینتیمامان بۆ نیشتمان و نەتەوە، بۆ ئاکاری کوردەواری و مرۆڤایەتی نەمێنێت، بەوەش هێڵی بەرگریی یەکەم و دووەم و سێهەمی ئەم میللەت و نیشتمانە هەرەس دەهێنێت و دەشکێن.
بۆیە لێرەوە تۆنی گوتارەکەی سەرۆک هەڵکشا بۆ ئاستی شوناس و ئینتیما بۆ نیشتمان و نەتەوە، بۆ ئەخلاق و بۆ مرۆڤایەتی؛ بە چەند ڕستەیەکی سادە بەڵام سەنگین، بناغەی ئەو پرنسیپەی داڕشتەوە کە لە نەبوونی هەست و ئینتما بۆ خاک و میللەت، ئیدی دەرگا بەڕووی داڕمانێکی مەترسیداری گشت بەها ئینسانییەکانی تردا دەکرێتەوە، ئاکام خاکێکی بێ ئەرزش و میللەتێکی ئیفلیج و بێ شوناس و زەلیل و ئاڵوودەبووی بێ کەرامەت، بەشمان دەبن.
سەرۆک بەو چەند ڕستە سادە و قووڵەی، هێڵە گشتییەکانی گوتارێکی ڕووبەڕوو بوونەوەی شکست و پاشەکشەی کولتووری کوردایەتیی داڕشت: بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان یەکسانە بەپیرۆز ڕاگرتنی کوردایەتی و مەردایەتی.
بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەڵایە تەنها بۆ پاراستنی تەندروستی و دەروون دروستیی تاکەکانی کۆمەڵگە نییە، بەڵکو خەباتێکی سەردەمییانە و بەرگرییەکی پڕ ئیرادەیە لە کەرامەت و شکۆی میللەتێکی قوربانیدەر و ژیاندۆست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
10 حوزەیران
منداڵ ئامرازێک نییە بۆ بەھەڕمێنکردنی کەناڵێک یان پێشکەشکارێک
8 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
7 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
4 حوزەیران
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان
31 ئایار
سفرەمان خاڵی دەکەن.. بەڵام کاسەمان پڕبووە و لێی دەڕژێ
31 ئایار
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
- بیروڕا
- 10 حوزەیران
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
- بیروڕا
- 7 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک