گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
- ڕاپۆرت
- 20 ئایار

دیمەنی واژۆکردنی گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە سەرچاوە سرووشتییەکانی، بەتایبەت گازی سروشتی، لە بەردەم دەرفەتێکی گەورەدایە کە ببێتە ناوەندێکی کاریگەری بەرهەمهێنانی وزە لە ناوچەکە. ئەم گرێبەستانەی ئەم دواییەش نەک تەنیا سوودی ئابووری بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، بەڵکو دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گەشەپێدانی ژێرخانەکانی کارەبا و دابینکردنی وزەی پاک بە خەڵکی کوردستان و عێراق.
وێنە گەورەکە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە یاوەریی شاندێک لە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێكە بە سەردانێكی فەرمی لە ئەمریكایە، جگە لە چەندین دیداری گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكە، ڕۆژی دووشەممە سەرپەرشتی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی کرد لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی (وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن) لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان کە کاریگەری لەسەر بووژانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وێسترن زاگرۆس ڕایگەیاند، وەبەرهێنان دەکات لە بلۆکی هاوبەشی تۆپخانە-کوردمیر کە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز. مەزەندە دەکرێت پێنج ترلیۆن پێ سێجا گاز و زیاتر لە 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی تێدا بێت و بەهای پڕۆژەکە 70 ملیار دۆلارە.
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێنیش لەبەرامبەردا ڕایگەیاند، کار لە کێڵگەی گازی میران لە بازیان دەکات، ئەم کێڵگەیە هەشت ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی تێدایە بەهای پڕۆژەکە 40 ملیار دۆلارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرێبەستەکانی حکومەتی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای HKN و وێسترن زاگرۆس سوودێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، چونکە هەرێمی کوردستان خاوەنی ژێرخانێکی بەهێزی کارەبایە کە دەتوانرێت 8700 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت، بەڵام لە ئێستادا تەنیا 4200 مێگاوات بەرهەم دەهێنرێت بەهۆی کەمی گازی سروشتی. ئەگەر کێشەی دابینکردنی گاز چارەسەر بکرێت، دەتوانرێت کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو خەڵکی کوردستان دابین بکرێت.
سوودەکانی دیکەی بریتین لە:-
1. گازی سروشتی: ڕزگاربوون لە کەمی کارەبا
بەپێی ئەو داتایانەی ئاڤا نیوز لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەستیکەوتوون، %80 کارەبا لە ڕێگای گازی سروشتی بەرهەم دەهێنرێت. لە کۆی 15 وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا، شەش وێستگە بە گاز کار دەکەن (وەک هەولێر، خورمەڵە، بازیان، چەمچەماڵ، ئەگریکۆ و دهۆک). بەڵام هەرێم ڕۆژانە پێویستی بە دوو هێندەی ئەو گازەی هەیە کە ئێستا بەردەستە.
2. یەدەگی گازی سروشتی: دەرفەتێکی ئابووری
هەرێمی کوردستان خاوەنی 10 کێڵگەی گازی سروشتییە کە نزیکەی 30 ترلیۆن پێ سێجا یەدەگی گازیان تێدایە (3% یەدەگی جیهان). ئەگەر ئەم سەرچاوانە باش بەکاربهێنرێن، کوردستان دەتوانێت ببێتە یەکێک لە وڵاتە بەهێزەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم گرێبەستانە تەنیا سوودی بۆ هەرێمی کوردستان نابێت، بەڵکوو خزمەتێکی گەورەی عێراق دەکات لە ڕووی دابینکردی کارەبا بۆ هاونیشتمانیانی و دەرباز بوونی لە قەیرانی کەمی کارەبا لە وڵاتەکەدا.
ئەوەی لەمبارەیەوە دەوترێت: عێراق ئەم هاوینە ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی کارەبا دەبێتەوە، بەهۆی نەبوونی گازی پێویست بۆ وێستگەکانی. وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە، پێویستی ڕۆژانەیان بە 120 ملیۆن پێ سێجا گازە، بەڵام تەنیا 50 ملیۆنیان بەردەستە. لەکاتێکدا نزیکەی 45 ملیۆن پێ سێجا لە ئێرانەوە دەکڕێن، بەڵام ئەمەش ناتوانێت پێداویستییەکانی عێراق بپارێزێت.
لە ڕاگەیێنراوێکیشدا کە وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر واژۆکردنی گرێبەستەکان بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق نایشارێتەوە پێویستییەکی زۆری بە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی هەیە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاڤای گوت: عێراق بەردەوام پێویستی بە 40 بۆ 45 هەزار مێگاوات کارەبایە بەتایبەتی لە وەرزی هاوین، توانای بەرهەمهێنانیشمان وەکو ژێرخان 28 هەزار مێگاواتە، بەڵام بەهۆی کەمی گازەوە ڕۆژانە تەنیا دەتوانین 22 هەزار مێگاوات بەرهەمبهێنین.
لەم دۆخەی ئێستا ڕۆژانە پێویستمان بە 30 بۆ 50 ملیۆن مەتر سێجا گاز هەیە، ئەگەر گازی ئێرانیش هەر بکڕین.
قووڵتر: ئەمریکا بەردەوام هۆشداری بە عێراق دەدات واز لە کڕینی گازی ئێران بێنێت، هەڕەشەی ئەوەیشی کردووە ئەگەر بەردەوام بێت سزای بەسەردا دەسەپێنێت.
خواستی ئیدارەی ترەمپیش ئەوەیە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بێنە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە کەرتی وزە وەبەرهێنان بکەن.
ئیدارەی ترەمپ لە هەموو کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، جەختیان کردووەتەوە دەبێت دەرفەت بە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بدرێت لە عێراق و کوردستان کار بکەن.
گرێبەستەکانی ئەمریکا لە نێوان کوردستان و عێراق
ئەگەر گرێبەستەکان بکەونە بواری جێبەجێکردن و هەرێمی کوردستان گاز بۆ عێراق دابین بکات، ئەوا:
عێراق لە قەیرانی گاز ڕزگاری دەبێت.
کوردستان داهاتی زیاتر بەدەست دەهێنێت.
پشتگیری لە پرۆژەکانی گەشەپێدانی وزە دەکرێت.

عادل کانەبی
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
31 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکرێت