
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق و زۆرینەی بەرپرس و سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەترسی بەرفراوانبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تاوتوێکرا؛ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەرباس.
چیرۆکی سەرکی: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان و زۆربەی سەرکردەکانی هاوپەیمانیەکە کە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، ئەمڕۆ 16-6-2025 کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئیدارەی دەوڵەت بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بابەتی ئەمشەوی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەڵام بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ من گرنگتربوو بۆیە باسی ئەوەم کرد.
- بەڕوونی تیشکمان خستەسەر کاریگەرییەکانی خەرج نەکردنی مووچەی فەرمانبەران و برسی کردنی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر دەبێت کاری لە پێشینەی هەموولایەک بێت.
- پێویستە هەرچی زووە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت چونکە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو بێزار و نیگەرانن لە بڕینی مووچەکانیان.
- بەشێک لە سەرکردەکان تەواو هاوڕابوون لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەیدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی لەوەشکردووە کە هەر ئەمشەو بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی دیکەمان هەبووە لەسەر بابەتی مووچەی فەرمانبەران.
هەوڵەکانمان سبەی لە ڕووی یاسایی و ئیدارییەوە بەردەوام دەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
46 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان