فایلی خەڵک؛ فەرمانبەرانی گرێبەست لە شارەوانی سلێمانی شەش مانگە مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە
- هەواڵ
- 20 ئایار
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەری گرێبەست لە شارەوانی سلێمانی ماوەی شەش مانگە مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە، ئەگەر چی هەموو ڕۆژێکیش دەوامیان کردووە.
وێنە گەورەکە: فەرمانبەرانی گرێبەست لە شارەوانی سلێمانی کە ژمارەیان 80 کەسە دەڵێن، "شەش مانگە مووچەمان بۆ خەرج نەکراوە، هەموو ڕۆژێکیش دەوامی خۆمان کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەو فەرمانبەرانە داواکارییەکیان بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێن: لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە فەرمانی دەستبەرکاربوونمان بۆ دەرکراوە، ماوەی زیاتر لە شەش مانگە ڕۆژانە دەوامی خۆمان دەکەین، بەڵام ھیچ مووچەیەکمان بۆ خەرج نەکراوە.
- ھەموو ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەشمان گیراوەتەبەر، لیستی ناوەکان و بڕی مووچەمان نێردراوە بۆ گەنجینەی دووـی سلێمانی، گرێبەستەکانیشمان بۆ تازە کراوەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: ئاڤا میدیا پەیوەندی بە بەشی ژمێرکاری سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانیەوە کرد، ئەمەش، وتیان: کێشەی ئەو فەرمانبەرانە ئەوەیە پێشتر لەسەر داهاتی عێراق دامەزراندنیان بۆ کراوە، بەڵام دواتر عێراق ناوەکانیانی لە لیستی مووچە دەرهێنا، ئێستا دووبارە نووسراومان کردووە و داوامان کردووە لەسەر داهاتی ناوخۆ پارەیان بۆ خەرج بکرێت.
- ڕەزامەندی دراوە، ئێستا چاوەڕێی وەزارەتی دارایین کە فەرمانی خەرجکردنی بۆ گەنجینەی دووی سلێمانی بنێرێت و مووچەکە دابەش بکرێت.
زانیاریی تایبەت: دوای بەدواداچوونەکانی ئاڤا، لەم ڕۆژانە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەکرێت و تەنیا ئیمزای وەزیری دارایی ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە