ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، بڕیارە ڕۆژی هەینی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بکەن.
لێدوانی فەرمی: تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند "بڕیارە ڕۆژی هەینی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆببێتەوە".
تریفە عەزیز لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، " وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەیەوێت گوێی لە بۆچوونەکانی سەرۆکوەزیران بێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکەن لەبارەی ئاسایش و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، ڕۆڵی ئەرێنی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی سەقامگیریی دۆخی ناوچەکە".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، "ئێمە لەگەڵ ئەمریکا لە بوارەکانی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەک بەرەداین".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ، پرسەکانی وزە و گەشەپێدان و وەبەرهێنان دەبێت.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 19-5-2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرجی' و 'وێسترن زاگرۆس'ی ئەمریکی، دوو گرێبەستیان لەبواری نەوت و وزە واژۆ کرد، گرێبەستەکان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبواری وەبەرهێنان لە کەرتی غاز و نەوت دەباتە قۆناغێکی دیکەوە و جگە زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز و نەوت، وادەکات بەهۆیانەوە کارەبا بۆ هەموو عێراق لەڕێگای بەرهەمبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی زۆنی 18ـی تاران دەکات چۆڵی بکەن