
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ بریکاری گەنجینەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووە و تاوتوێی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ چاکسازی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا. برادلی سمیس، سەرسامی خۆی نیشانداوە بە پێشکەوتنەکانی پڕۆژەی هەژماری من.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنی ئەمریکایە، هەر لەوچوارچێوەیەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێـمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ برادلی سمیس، بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لە بڵاوکراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، سەرسامی خۆی بە پێشکەوتنەکانی پڕۆژەی (هەژماری من ) نیشاندا و هەموو پشتیوانییەکی وەزارەتەکەی بۆ پڕۆژەکە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، هەروەها باسی لەوەشکردووە کە پێزانینێکی زۆریان بۆ هەوڵ و چاکسازییەکانی سەرۆکی حکومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا هەیە، بە تایبەتی لە بواری دارایی کە دەکرێت ئەو چاکسازییانە ببنە نموونە بۆ وڵاتانی تریش.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران سوپاسی پشتیوانیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکای کردووە لە چاکسازییەکاندا، هاوکات پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە چاکسازییە داراییەکان و بەدیجیتاڵیکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی دووپاتکردەوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت