ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا - وێنە: سپۆتینگ
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی ڕووسیا، پووتین زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێنا، لایەنگران پیرۆزبایی لێ دەکەن و نەیارانیشی بە هەڵبژاردنێکی نایاسایی ناوی دەبەن.
چیرۆکە سەرەکییەکە: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند: بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی 24.4%ـی بنکەکانی هەڵبژاردن، ڤلادیمێر پووتین 88%ـی دەنگەکانی ئەو بنکانەی بەدەست هێناوە.
لێدوانی فەرمی: دمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مەزنە لە ڤلادیمێر پووتین دەکەم".
بۆچوونی لایەنی بەرانبەر:
• ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: "لای هەموو جیهان ڕوونە کە ئەم کەسایەتییە، وەک ئەوەی زۆرجار لە مێژوودا ڕووی داوە، زۆر بە سادەیی نەخۆشی دەسەڵاتە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. لەپێناو درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆیدا هیچ خراپەیەک نییە ئەنجامی نەدات".
• وەزیری دەرەوەی پۆڵلاند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڕووسیا یاسایی نییە، ئازادانە و دادپەروەرانەش نییە. لەو ناوچانەشدا دەنگ دراوە کە هی ئۆکراینان و ڕووسیا داگیری کردوون و بە توندی سەرکوتی کردوون، کە ئەمە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 42 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران