
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لە تەبایی و یەک هەڵوێستی و هاوخەباتی سەرجەم پێکهاتە و هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 1976 شۆڕشی گوڵان سەری هەڵدا، ئەم شۆڕشە بە یەکێک لە شۆڕشە گرنگەکانی کورد لە مێژووی هاوچەرخ دادەنرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکردایەتی دەکرد، هۆکاری سەرهەڵدانیشی بەردەوامی سیاسەتی چەوسانەوە و پاکتاوی ڕەگەزی و نەبوونی مافەکانی کورد بوو لەلایەن ڕژێمی بەعس لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق دا.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت: بەڕێز و پێزانینەوە یادی سەرجەم تێکۆشەر و خەباتکار و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەینەوە، کە لەم شۆڕشەدا بە شکۆمەندی و بڕوای بەرزەوە بەشداربوون و بەرگرییان لە گەلی کوردستان کرد.
شۆڕشی گوڵان وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلول بەڕێبەرایەتی بارزانیی نەمر، پیلانی دوژمنانی کوردستانی تێکشاند، لە ڕێگەی گیانفیدایی و بەردەوامبوونی خەبات و تێکۆشانەوە، ئاسۆی نوێی لەبەردەم خەڵکی کوردستان کردەوە.
لەم یادەدا جەخت لە کارکردنی هاوبەش و تەبایی و یەک هەڵوێستی و هاوخەباتی هەموو پێکهاتە و هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە، ئەمەش یەکێک لە بنەماکانی شۆڕشی گوڵان بووە، کە بووە هۆی دروستبوونی بەرەی کوردستانی و ڕاپەڕینی 1991 و بەدەستهێنانی هەموو دەستکەوتە نیشتمانییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە