
دیمەنێک لە شاری دهۆک؛ وێنە- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 56 ساڵ بەسەر بەپارێزگابوونی دهۆک تێپەڕ دەبێت. لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشدا، پارێزگای دهۆک گەشانەوەیەکی بەرچاوی لەڕووی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەخۆیەوە بینیووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 27-5-1969، دهۆک فەرمانی بەپارێزگابوونی بۆ دەرچووە و ئێستا وەک یەکێک لە پێگە گرنگە گەشتیاری و بازرگانییەکانی کوردستان و عێراق سەیر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە ئاڤا میدیای وت، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا لە ماوەی چوار ساڵدا 1154 پڕۆژە جێبەجێ کراون و گوژمەی پڕۆژەکان سێ ترلیۆن و 195 ملیار دینار بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ لە پارکی نەورۆز ئاهەنگێکی گەورە بەبۆنەی 56 ساڵەی بەپارێزگابوونی دهۆک بەڕێوە بچێت، چەندین چالاکیی هونەری گۆرانی و میوزیک و مەراسیمی خەڵاتی تیا ئەنجام دەدرێت.
باکگراوند: بەشی باکووری پارێزگای دهۆک دەکەوێتە نێوان زنجیرە چیای سپی و بەشی باشووریشی دەکەوێتە نێوان زنجیرە چیای ڕەش یان شندۆخا. پارێزگای دهۆک لە ڕووی کارگێڕییەوە جگە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هەریەکە لە قەزاکانی سێمێل، شێخان، ئامێدی و بەردەڕەش و 71 گوند لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات