
دەروازەیەکی سنووریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران
ئاڤا نیوز
دوای 14 کاتژمێر لە وەستانی گەشتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن گەشتەکانیان بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، لە دەروازەی تەمەرچینی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی، سەدان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆکاری جیاواز ویستوویانە لەڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەشتی وڵاتی ئێران، بە دیاریکراوی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، نەیانتوانیوە گەشت بکەن و گەڕێنراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سالار تەحسین، بەرێوەبەری نشینگەو پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بە ئاڤای گوت، "تاوەکو کاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو، بەهۆی وەستانی سیستەم لە دیوی ئێران، هاووڵاتیان نەیاندەتوانی گەشتی ئەو وڵاتە بکەن، بەڵام ئێستا کێشەکە چارەسەر کراوە و ئەوانەی دوێنی گەڕێنراونەتەوە دەتوانن ئەمڕۆ گەشتەکانیان بکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حاجی ئۆمەران یەکێکە لەدەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هۆکارێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی کاڵا و کەل و پەل لەنێوان هەردوولا، ڕۆژانە سەدان گەشتیار لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە هاتوچۆ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات