بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی هەڵمەتێكی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستپێدەكات
- هەواڵ
- 29 ئایار

ئەو هۆڵەی هەڵمەتەکەی تیدا دەستپێدەکات
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ماددە هۆشبەرەكان، بەسەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمرۆ لە شاری هەولێر، دەزگای خێرخوازی بارزانی هەڵمەتی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستپێدەكات.
وێنە گەورەكە: هەڵمەتەكە هۆشیارییە لەژێر درووشمی "بەیەکەوە بەرەو کۆمەڵگەیەکی بەهێز و ساغڵەم" ئەمڕۆ دەستپێدەكات و ماوەی ساڵێك بەردەوام دەبێت. دەزگای خێرخوازی بارزانی مەبەستیەتی هەمووان لە مەترسیی ماددە هۆشبەرەكان ئاگادار بكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەبوو لە كاتێكی زووتر دەستمان بە هەڵمەتی لەمشێوەیە بكردبا، هەرچەندە حكومەت و خودی سەرۆکوەزیران كاری زۆر كردووە و جەختی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان كردووەتەوە.
موسا ئەحمەد، دەڵێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ساڵانی ڕابردوو لە هەموو ئەو بابەتە هەستیارانەی كە پەیوەندیدارن بە كۆمەڵگەوە و تاكی كوردییەوە ڕۆڵی دیاری هەبووە، بەپێویستمانزانی بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەكان دەستپێبكەین.
لەبارەی ماوەی هەڵمەتەکە، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، هەڵمەتەكە بۆ ساڵێكە، بەڵام بێگومان كە لەسەر خواستی لایەنی پەیوەندیدار و كاریگەربوونی پرۆسەكە ئێمە ئامادەین زیاتر لەوەش بەردەوام بین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی شوێنە ئایینییەكان و ناوەندەكانی خوێندن و میدیاكانەوە بگەینە نێو هەموو ماڵێك و هەموو تاكێك لە مەترسیی ماددە هۆشبەرەكان ئاگادار بكەینەوە، ئامادەكاریی زۆر باشمان بۆ پڕۆژەكە كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون