
دیمەنی سەر چیایی ئەزمەڕ و گۆیژەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەبڕیارێکی نوێ و بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، لە دوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە چیاکانی ئەزمەڕ و گۆیژە لە سلێمانی قەدەغە دەکرێت و ڕێگە نادرێت هاووڵاتییان و گەشتیارانیش لەسەر چیاکان بمێننەوە.
وێنە گەورەكە: بەگوێرەی پلانێكی هاوبەشی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە، پلانی پارێزگاریكردن لە سروشتی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ جێبەجێ دەكرێت، لە هەنگاوی یەكەمیشدا ڕێگە بە هاووڵاتیان و گەشتیاران نادرێت لە دوای سەعات 11ـی شەوەوە، لەو بەرزاییانە بمێننەوە و كردنەوەی ئاگریش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە، بڕیارەکەش بۆ پاراستنی ناوچەکەیە لە مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر.
لێدوانی فەرمی: ئاوارە ئەحمەد، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "داوای هاوكاری و پشتیوانیی لە هاووڵاتیان و گەشتیارانی دەکەین، داواکارین پابەندبن بە بڕیارەکانەوە لەپێناو پارێزگاریكردن لە سروشتی جوانی گۆیژە و ئەزمەڕ".
- ئاوارە ئەحمەد گوتیشی، داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەکەین، وەك هەمیشە ڕۆڵیان هەبێت لە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بە پابەندبوونیان بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان لەپێناو پاراستنی ژینگەی كوردستان".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات