
هاووڵاتییەکی عێراقی لەکاتی خۆ فێنککردنەوە بەهۆی گەرمای بەتین. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت پێش ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، خۆڵبارین دەستپێبکاتەوە و پلەکانی گەرما لە زۆربەی پارێزگاکانی باشووری عێراق بگاتە نیوەی کوڵان و 50 پلەی سیلیزی تێبپەڕێنێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە بەهۆی زیادبوونی ڕووبەری بەبیابانبوون و شەپۆلەکانی خۆڵبارین، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو پلەکانی گەرما لە زۆربەی پارێزگاکانی باشووری عێراق 50 پلەی سیلیزی تێپەڕێنێت.
لێدوانی فەرمی: واسیق سەلامی پسپۆڕی كەشناسی عێراقی ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێكی گەرمای بەتین پارێزگاكانی باشووری عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ئەو پارێزگایانە بگاتە نیوەی کوڵان و 50 پلەی سیلیزی تێبپەڕێنێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی سەلامی، ناوەڕاستی ئەم مانگە، خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و شەپۆلە گەرماكەش دەگاتە لووتکە، كاریگەری شەپۆلەكە بە قۆناخ بەرەو نزمبوونەوە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 54 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
54 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەیدسادق سێ كەس لەسەر ڕاوكردنی ماسی دەستگیر دەكرێن
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی سووتا
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە