
دیمەنی مووشەکەکانی ئێران بەسەر ئاسمانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاوی کردەوە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3" لە ڕێگەی هەڵدانی درۆن و مووشەکی بالیستی بەرەو ئیسرائیل دەستیپێکرد، سووپای ئیسرائیلیش هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت، هێرشی چڕی مووشەکیمان کراوەتە سەر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک بەر لەئێستا لە ئەسفەهانەوە دەیان مووشەکی بالیستی ئاراستەی شاری حەیفای ئیسرائیل کران و سوپای ئیسرائیلیش هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.
چی ڕوودەدات: دوایین زانیاریی لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەمانەن:
٠ میدیای ئیسرائیل: دەنگی تەقینەوە لە حەیفا بیسترا.
٠ سیستمی بەرگریی ئیسرائیل هەوڵی ڕێگریکردن لە مووشەکەکانی ئێران دەکات لە ئاسمانی شاری نابلوس لە کەناراوەکانی فەلەستین.
٠ سوپای ئیسرائیل: تورکیا بەربەست لەبەردەم فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی سووریا دروست دەکات بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکەکانی ئێران.
٠ سوپای ئیسرائیل: تورکیا فڕۆکەکانی ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە ئاسمانی سووریا بەجێبهێڵن.
٠ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران: مووشەک و درۆنەکانمان ئامانجێکی سەربازیان لە ئیسرائیل پێکا.
٠ ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل: لە پاڵاوگەیەکی گەورەی نزیک حەیفا ئاگر کەوتووەتەوە.
٠ ئاژانسی تەسنیمی ئێران: بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل لە بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئێران شکستی هێنا.
٠ فریاگوزاریی ئسیرائیلی: 96 کەس برینداربوون یەکێکیان تەندروستی ناجێگیرە لە باکووری ئیسرائیل. هاوکات چوار کەسیش بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون
٠ بەهۆی هێرشە مووشەکیەکانەوە هەردوو ئاسمانی سووریا و ئوردن داخران.
نوێ دەکرێتەوە ......
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سزادراوانی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی بەغدا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە