
دیمەنی کەنار دەریا لە پارێزگای لازیقییە لە سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گەشتوگوزاری سووریا داوا لە ژنان دەکات لەمەلەوانگەکان و سەیراندا بۆرکینی لەبەر بکەن و داواش لە پیاوان دەکات لەکاتی مەلەکردن سنگیان لە دەرەوەی ئاو دەرنەخەن.
چیرۆکی سەرەکی: سەبارەت بەپۆشینی جلوبەرگ، ئەمڕۆ سێشەممە 10-6-2025 وەزارەتی گەشتوگوزاری سووریا ڕینمایی نوێی بۆ ئەو گەشتیارانە دەرکرد کە سەردانی مەلەوانگە و کەناری دەریا و شوێنەگشتییەکان دەکەن.
نووسراوی فەرمی: لەنوسراوێکی فەرمیدا وەزارەتی گەشتوگوزاری سووریا داوا لە ژنان دەکات لە ئەگەری گەڕانیان لە کەنار دەریا و شوێنە گەشتیارەکانی دیکەدا، لە سەر جلی مەلەکردن جلێکی درێژ لەبەر بکەن بەجۆرێک هەموو شان و ئەژنۆیان بپۆشێت.
لەهەمان کاتدا: وەزارەتەکە داوا لەپیاوان دەکات دەبێت لەدەرەوەی ئاودا کراس لەبەربکەن، لە هۆڵی پیشوازی و هوتێلەکانیش بەڕووتی و بەبێ لەبرکردنی کراس دەرکەتنیان قەدەغەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییە چوار ئەستێرەکان، وەزارەتی گەشتوگوزاری سووریا ڕێگە بە گەشتیاران دەدات جلوبەرگی مەلەوانی ڕۆژئاوایی ئاسایی بپۆشن، بە مەرجێک لەگەڵ داب و نەریت و ئادابی کۆمەڵگە بگونجێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سزادراوانی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی بەغدا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە