ئێران پێشنازێکی نوێ پێشکەش بە ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران پێشنازێکی نوێ پێشکەش بە ئەمریکا دەکات

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

ئێران پێشنیازەکەی ئەم دواییەی ئەمریکای بە ناڕوون وەسف کرد و بڕیارە خۆی پێشنیازێکی دیکە پێشکەش بە ئەمریکا بکات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 9-6-2025، ئێران ڕایگەیاند، بەم زووانە پێشنیازێکی نوێی  خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەخاتەڕوو، دوای ئەوەی پێشنیارەکەی واشنتۆنی بە "ناڕوونی" وەسف کرد.

 

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:'' لە کاتێکی نزیکدا و لە دوای تەواو بوونی پێشنیازەکەمان لە ڕێگەی نێودەنگیرەکەمان '' عومان''  پێشکەش بە ئەمریکا دەکەین''.

 

زانیاریی زیاتر: بەقائی گوتیشی، ئەم پێشنیازە زۆر گونجاو لۆژیکی و هاوسەنگە و داوا دەکەین لایەنی ئەمریکی ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە چونکە پێشنیازەکەی ئەمریکا زۆر شتی ناڕوونی تێدایە.

 

لەبارەی بەشداریکردنی ئێران لە گەڕێکی دیکەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئەمریکا، ئێران دەڵێت: بە مەرجی ڕێزگرتن لە مافەکانمان و دەست درێژ نەکردن بۆ هێڵە سوورەکانمان بەشداری دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ