ترەمپ: لەگەڵ پووتین هاوڕاین لەسەر کۆتایپێهێنانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 14 حوزەیران
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلیان کرد. لەهەمان کاتدا گفتوگۆیان لەبارەی گەڕێکی دیکەی دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناش کرد.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستی پێکردووە و هەموو ئاماژەکان بەرەو فراوانبوونی جەنگەکە دەڕۆن، تاران و تەلئەڤیڤ هەڕەشەی تووند لە یەکتر دەکەن و ئەمشەو بە تەقینەوەی دۆخەکە ناوزەند دەکەن، وڵاتانی ناوچەکە لە لێواری دابەشبووندان بەسەر هەردوو بەرەکەدا و مەترسی فراوانبوونی جەنگەکە و بەشداری دەوڵەتانی دیکە یەکێکە لە ئەگەرە مەترسیدارەکان.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمشەو لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندی پێوەکردم و پیرۆزبایی ڕۆژی لە دایکبوونی لێکردم، نزیکەی کاتژمێرێک قسەمان کرد و هەردوولا هاڕابووین لەسەر کۆتایپێهێنانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، کاتێکی کەمیشمان بۆ جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تەرخان کرد و قسەمان لەسەر کرد.
دووبارە پێوویستی کۆتایپێهێنانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینام پێڕاگەیاند و سەرۆک پووتینیش ئامادەیی بۆ گەڕێکی نوێی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 49 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
49 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی هەڵکشانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا